داوا دەکرێت کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی سلێمانی بکەن بۆ داواکردنی دامەزراندن بە گرێبەست ئەگەر پێشتر داواکاری دامەزراندنت بە شێوەی ئۆنلاین بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تۆمار کردووە.
ئاوێنه: ئاگاداری هەموو ئەو كەسانە دەكەینەوە كە فۆڕمی دامەزراندنیان بە شێوەی ئۆنلاین پێشكەش بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كردووەبە مەبەستی دامەزراندنیان بە (گرێبەست)لە بەڕێوەبەرایەتیەكەمان پێویستە لە ماوەی هەفتەیەكدا پێداویستییەكان بگەیەننە فەرمانگەكەمان لە ناو (سەربازگەی سەلام).
پێویستیەکان و بەڵگەنامەكان:
١- پشتگیری دەرچوون لە خوێندن
٢- پێناسی باری شارستانی
٣- ڕەگەزنامە
٤- كارتی زانیاری
٥- پشتگیری موختار