هێزێكی كۆماندۆ هەڵیكوتایە سەر ماڵی ئەژی ئەمین
  2022-10-25       2761       

ئەمڕۆ سێ شەممە، لە شاری سلێمانی هێزێكی كۆماندۆ هەڵیكوتایە سەر ماڵی ئەژی ئەمین و تا ئێستا هێزە ئەمنیەكان زانیاریان لەو بارەیەوە بڵاونەكردۆتەوە.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەك لە شاری سلێمانیەوە ڕاگەیاندوه‌  نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە هێزێكی كۆماندۆ هەڵیان كوتاوەتەسەر ماڵی ئەژی ئەمین و تا ئێستا زانیاری زیاتر لەسەر ڕوداوەكە ئاشكرانەكراوە.

ئەو سەرچاوەیە لەبارەی ڕفاندنی دایكی ئەژی ئەمینەوە وتی: ئەو هەواڵە دورە لە ڕاستیەوەو لە ئێستادا دایكی ئەژی ئەمین لە ماڵی خۆیەتی و هیچ كێشەیەكی بۆ دروست نەبووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×