هەلیكۆپتەرێكی توركیا لە خابور خرایە خوارەوە
  2022-10-25       654       

هەپەگە رایگەیاند، دوێنێ لە دو چالاكی گەریلادا لە ناوچەكانی خابور و زاپ، هەلیكۆپتەرێكی سوپای توركیا خراوەتە خوارەوەو سەربازێكی سوپاكەش كوژراوە.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، دوێنێ 24ی تشرینی یەكەم، هێزەكانیان لە ناوچەی زاپ، چالاكییەكیان دژبە هێزێكی سوپای توركیا ئەنجامداوەو لە ئاكامدا سەربازێكی ئەو سوپایە كوژراوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە هەر دوێنێ لە چالاكییەكی گەریلادا لە سنوری خابور، هەلیكۆپتەرێكی سوپای توركیا لە جۆری سكۆرسكی خراوەتەخوارەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×