كۆمەڵ وادەی بڕیاردان لەسەر كشانەوە یان مانەوەی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرادەكات
  2022-10-25       347       

وتەبێژى کۆمەڵى دادگەریى کوردستان رایگەیاند، پێش کۆتاییهاتنى تەمەنى پەرلەمان لە 6/11/2022 حزبەکەى بڕیارى کۆتایی دەدات لەبارەى مانەوەى یان کشانەوە لە پەرلەمانی كوردستان.

ئاوێنە: محەمەد حەکیم، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمی حزبەكەی وتی "پێش 6/11 بڕیارى کۆتایی دەدرێت لەو بارەیەوە لەکۆبونەوەى گشتى نێوان ئەنجومەنى سەرکردایەتى و ئەنجومەنى دامەزرێنەران."

ئەوەشی خستەڕو"ئەوە بڕیارێکى چارەنوسسازەو وەک خۆم پێمباشە لە پەرلەمان بکشێینەوە، لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئێستادا ئۆپۆزسیۆنی یەکدین."

لەماوەی رابردودا پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ و هەروەها فراكسیۆنی یەكگرتو لە پەرلەمانی كوردستان بڕیاریاندا لەگەڵ تەواوبونی تەمەنی پەرلەمانی كوردستاندا، دەستلەكاربكێشنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×