ژمارەیەك كادری پارتی: ساختەكاری و پێشێلكاری لە هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆنگرەدا كراوە
  2022-10-25       742       

ژمارەیەك كادری پارتی لە سنوری لقی 11ی ئەو حزبە، دەڵێن، ساختەكاری و پێشێلكاری لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆنگرەی حزبەكەیاندا كراوەو لەو بارەیەوە سكاڵایان تۆماركردوە، بەڵام سكاڵاكەیان لەلایەن لیژنەی باڵای كۆنگرەوە بەلاڕێدا براوەو داوا دەكەن بڕیاری لیژنەی یاسایی كە بڕیاری دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكەی داوە بگاتە دەست مەسعود بارزانی، بەپێچەوانەوە ناچارن هەمو بەڵگەكانی ساختەكاری و پێشێلكارییەكان بۆ رایگشتی بخەنەڕو.

ئاوێنە:  ئەو كادرانەی پارتی لەو سنورە كە لە 14 كەس پێكدێن لە راگەیەندراوێكدا وتویانە"ئێمە کە ژمارەیەك کادرین بەپلەی جیاجیای حزبی لە سنوری ھەرچوار لیژنە ناوچەکانی (مەرگە - بیتوێن - حاجیاوا - خۆشناوەتی) سەربە لقی ١١ی بەڕێز و کاندید بوین بۆ ئەندامێتی کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان، سەبارەت بەو ھەمو ساختەکاری و خروقاتانەی بەچەندین شاھیدو بەڵگەی حاشاھەڵنەگر لە پرۆسەی ھەلبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی چواردەی پارتیمان ئەنجام دراوە لەسنورمان لە بەرژەوەندی ئەو کاندیدانەی بە ساختە دەرچوێنراون..سکاڵامان تۆمار کردوە لای بەڕێزان لیژنەی یاسایی..تایبەت بە سکاڵای کاندیدانی کۆنگرەی چواردەی پارتیمان."

وتوشیانە"دادوەرانی بەڕێز بڕیاری دوبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنیان داوە لە سنورمان بەڵام لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنی کۆنگرە بڕیاری لیژنەی یاساییان بەلاڕێدا بردوە بەھۆکاری شەخسی و لەبەر ئەوە سکاڵاکەمان ئەنجامی نەبو."

ئەوەشیان خستۆتەڕو"بۆ ئەم مەبەستە داوا دەکەین کە بڕیاری لیژنەی یاسایی بەڕێز نەك لێژنەی ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە بگاتە دەست جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی چونکە ئێمە بەتەواوی پابەندین بە بڕیاری جەنابی سەرۆك و لیژنەی یاسایی."

جەختیشیان كردۆتەوە كە "ئەگەر وەڵامی ئەو داواکارییەمان نەدرێتەوە ئەوا ناچار دەبین لە ڕۆژانی داھاتودا ھەمو ئەو بەڵگانەی  سەبارەت بەو ھەمو ساختەکاری و خروقاتانەی لەسنورمان ئەنجام دراون لە ڕێگەی دەزگا و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بۆ ڕای گشتی بخەینەڕو."

دەقی راگەیەندراوەكە:

بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بۆ/ ڕای گشتی و لایەنی پەیوەندیدار

ئێمە کە ژمارەیەك کادرین بەپلەی جیاجیای حزبی لە سنوری ھەرچوار لیژنە ناوچەکانی (مەرگە - بیتوێن - حاجیاوا - خۆشناوەتی) سەربە لقی ١١ی بەڕێزو کاندید بوین بۆ ئەندامێتی کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان .

سەبارەت بەو ھەمو ساختەکاری و خروقاتانەی بەچەندین شاھید و بەڵگەی حاشا ھەڵنەگر لە پرۆسەی ھەلبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی چواردەی پارتیمان ئەنجام دراوە لەسنورمان لە بەرژەوەندی ئەو کاندیدانەی بە ساختە دەرچوێنراون!!.

بۆ ئەم مەبەستە سکاڵامان تۆمار کردوە لای بەڕێزان لیژنەی یاسایی بەڕێز تایبەت بە سکاڵای کاندیدانی کۆنگرەی چواردەی پارتیمان ، کە دادوەرانی بەڕێز بڕیاری دوبارە کردنەوەی ھەڵبژاردنیان داوە لە سنورمان بەڵام لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنی کۆنگرە بڕیاری لیژنەی یاساییان بەلاڕێدا بردوە بەھۆکاری شەخسی و لەبەر ئەوە سکاڵاکەمان ئەنجامی نەبو ، بۆ ئەم مەبەستە داوا دەکەین کە بڕیاری لیژنەی یاسایی بەڕێز نەك لێژنەی ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە بگاتە دەست جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی چونکە ئێمە بەتەواوی پابەندین بە بڕیاری جەنابی سەرۆك و لیژنەی یاسایی بەڕێز بۆیە بە پێویستی دەزانین ئەو داواکاری و ڕونکردنەوەیە بۆ بەڕێزتان ڕابگەیەنین.

ئەگەر وەڵامی ئەو داواکارییەمان نەدرێتەوە ئەوا ناچار دەبین لە ڕۆژانی داھاتودا ھەمو ئەو بەڵگانەی  سەبارەت بەو ھەمو ساختەکاری و خروقاتانەی لەسنورمان ئەنجام دراوە لە ڕێگەی دەزگا و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بۆ ڕای گشتی بخەینە ڕو .

١- حاجی پیرۆت خدر

٢- حەسەن کوێخا ڕەسول

٣-ابراهيم کوێخا ھەمزه

٤- جمال عبداللە میر احمد

٥- عبداللە محمد عبداللە

٦- ڕێبوار ابراھیم خالید

٧- ئارام عبداللە علی

٨- عوسمان حاجی احمد

٩-ئاشتی محمد عبداللە

١٠-خالید مامەند علی

١١- ھیوا عبداللە جەعفەر

١٢- مامەند خدر داود

١٣- اسماعیل رسوڵ عمر

١٤-رحمان ڕسوڵ احمد

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×