لەچلەی "ژینا"دا سەرجەم قوتابخانەو زانکۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داخران
  2022-10-25       550       

بە بڕیاری کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، کە هاوکاتە لەگەڵ چلەی گیان لەدەستدانی ژینا "مەهسا ئەمینی" سەرجەم قوتابخانەو زانکۆکانی سنەو بەشێکی فراوانی رۆژهەڵاتی کوردستان داخران.

 

ئاوێنە: کاربەدەستانی ئوستانی کوردستان رایانگەینادوە کە "به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌و ئه‌نفلۆنزا" هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌یە، بەڵام بەدرێژایی چل ڕۆژی ڕابردو قوتابخانەو زانکۆکان یەکێک بوە لەگرینگترین ناوەندەکانی ناڕەزایەتی لەکۆماری ئیسلامئ ئێران، بەهۆی گیان لەدەستدانی ژیناوە.

 

ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە لەسەروەختی چلەی ژینادا، هێزە کوردییەکان‌و گروپە ناڕازییەکان بانگەوازیان بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین کردوە.

 

ژینا ئەمینی، تەمەن 22 ساڵ‌و کچە کوردی خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان، چل رۆژ لەمەوبەر لە نزیک شاڕێی حەقانی تاران لەلایەن مەفرەزەیەكی پۆلیسی "گەشتی ئیرشاد"ەوە بەتۆمەتی پابەند نەبونی تەواوەتی بەباڵاپۆشی درایە بەر لێدان و دوای دەستگیركردنی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەو گیانی لەدەست دا.

.

لەدوای گیان لەدەستدان‌و بەخاک سپاردنی خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی سەرتاسەری ئێرانی گرتەوەو لەم ناڕەزایەتیانەدا خۆپیشاندەران داوای ڕوخانی کۆماری ئیسلامی و کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی پیاوانی ئایینییان کرد.

 

رژێمی ئێرانیش بەتوندوتیژیی ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوەوەو بوە هۆی کوشتن‌و دەستگیرکردنی سەدان کەس، ئەم توندوتیژیی‌و سەرکوتکردنە چەندین جار لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی ڕۆژئاواوە ئیدانە کراوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×