ئه‌مڕۆ 40 ڕۆژ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانى ژینا ئه‌مینى كچه كوردى شارى شه‌قزو هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێرانیش ڕێوشوێنى ئه‌منى توندوڵیان گرتۆته‌به‌رو خراونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه بۆ ڕێگریكردن له‌چونه سه‌ر گۆڕى ژینا.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕێكخراوى هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكرایكردوه، سه‌ربارى ڕێوشوێنى ئه‌منى توندوتۆڵى هێزه ئه‌منیه‌كانى ئێران بۆ ڕێگریی له‌یادكردنه‌وه‌ى چله‌ى ژینا ئه‌مینى، به‌ڵام خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌گشتى‌و شارى سه‌قز به‌تایبه‌تى، سورن له‌سه‌ر یادكردنه‌وه‌ى چله‌ى ژینا.
ڕێكخراوه‌كه ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردۆته‌وه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، خه‌ڵكى سه‌قز په‌یتا په‌یتا به‌ره‌و سه‌ر گۆڕى ژینا ده‌چن.
شارپرێس له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه زانیاریی پێگه‌یشتوه، هێزه ئه‌منیه‌كان ڕێگه‌ى سه‌ره‌كى گەیشتنیان بەگۆڕستانی (ئایچی) كه له‌شارى سه‌قزه‌و گۆڕى ژیناى لێیه، داخستوه‌و ڕێگریی له‌خەڵک ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌چنه سه‌ر گۆڕى ژینا.
شارپرێس زانیاریی ئه‌وه‌شى ده‌ستكه‌وتوه، جگه له‌شارى سه‌قز، هاوكات لەتەواوی زانکۆ‌و خوێندنگه‌كانى شارى سنە پشوو ڕاگه‌یه‌نراوه به‌هۆى مه‌ترسى ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندان.
40 ڕۆژ به‌ر له‌ئێستا ژینا ئەمینی به‌هۆى ئه‌شكه‌نجه‌ى پۆلیسى ئه‌خلاقى كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا، دواى ئه‌و ڕوداوه‌ش خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی سه‌رتاسه‌رى ئه‌و وڵاته‌ى گرته‌وه‌و تائێستاش به‌رده‌وامى هه‌یه.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێرانیش ئاشكرایكردوه، تائێستا لەخۆپیشاندانەکانی ئێران‌و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم 234 کەس کوژراون کە 29یان منداڵن.