به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئه‌فسه‌رێكى باڵاى هاتوچۆ ئاشكرایكردوه، سێ كارمه‌ندى هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان توشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه بون، ده‌شڵێت:"توشبونیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامیان به‌پیسبونى ژینگه‌و گازه مه‌ترسیداره‌كان".
ئاوێنه: موقه‌ده‌مى هاتوچۆ جاسم محه‌مه‌د عه‌لى خان به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕادیۆى هاتوچۆى سلێمانى ڕاگه‌یاندوه، "كارمه‌ندانى هاتوچۆ به‌راورد به‌هاوڵاتیانى دیكه مه‌ترسى توشبونیان به‌نه‌خۆشى شێرپه‌نجه زیاتره، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كارمه‌ندانى هاتوچۆ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن‌و ڕۆژانه زیاتر به‌ركه‌وتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ژینگه‌و هه‌موو ئه‌و گازه مه‌ترسیدارانه‌ى له‌بزوێنه‌رى ئۆتۆمبێله‌وه تێكه‌ڵ به‌ژینگه ده‌بن".
به‌رپرسه‌كه‌ى هاتوچۆ وتویه‌تى، "تائێستا به‌ته‌نها له‌قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان سێ كارمه‌ندى هاتوچۆ توشى نه‌حۆشى شێرپه‌نجه بون كه دوانیان ئه‌ركى ڕۆژانه‌یان له‌تونێلى ده‌ربه‌ندیخاندا بووه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ یاد نه‌قشبه‌ندى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكرایكرد، تادێت توشبون به‌شێرپه‌نجه له‌سه‌رتاسه‌رى دونیا ڕ‌وى له‌زیادبون كردوه‌و له‌هه‌رێمى كوردستانیش به‌هۆى بێ پلانیه‌وه ئاماره‌كان مه‌ترسیدارن.