کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
  2022-10-26       499       


بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لە درەنگانی شەودا؛ هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت و رێژەى بارانەکە لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت .

کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە دادەبەزێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەکاتەکانی بەیانی زوودا، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لەکاتەکانی ئێوارەدا کەشەکە دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

سلێمانی : 26 پلەى سیلیزى

هەولێر :  27 پلەى سیلیزى

دهۆک :  26 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 29 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە :  27 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  27 پلەى سیلیزى

سۆران :  26 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  32 پلەى سیلیزى

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×