كاتی دابەشكردنی موچەی مانگی 10 ئاشكرا دەكرێت
  2022-10-26       1147       

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە دابەشكردنی موچەی مانگی 10 دەست پێبكات.

ئاوێنە: سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی بە میدیاكانی وتووە، لیستی موچەی مانگی 10 ئامادەیە و رەوانەی خەزێنە كراوە بۆ وردبینی، لە ئێستادا ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی موچە تەواو بووە.

رونیشیكردووەتەوە، ئەوەش واتای ئەوەیە كە پارەی پێویست بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی موچە بەردەستە و پێدەچێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی موچە بكرێت، بە هەمان خشتەی مانگەكانی پێشوو دەبێت.

ئەمەش لەكاتێكدا، پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدابوو هەموو 25ی مانگێك دەست بەدا بەشكردنی موچە بكات، بەڵام ماوەی چەند مانگێكە دوادەكەوێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×