عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئاشكرایده‌كات، "سه‌ربارى ئه‌وه‌ى داواكارى گشتى‌و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى پرسى دانانى كامێرایان له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه به‌كارێكى نایاسایی ناوبرد‌و ڕه‌تیانكرده‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر سكاڵاى ئه‌و كۆمپانیایه من بانگهێشتى دادگا كرام"، ده‌شڵێت:"چه‌ندین تۆمه‌تى هه‌ستیارو ناڕاست ئاراسته‌ى من كراوه"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "حكومه‌ت له‌سلێمانى 98 كامێراى تیژڕه‌وى هه‌بوو، كه‌س نازانێت چیان به‌سه‌رهاتوه".
ئاوێنە: له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایكرد، "له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بوین له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ى له‌سه‌رمان تۆماركرابوو له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كامێراكانى تیژڕه‌وى داده‌نێت".
ڕه‌خنه‌ى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیش گرت‌و وتى:"ده‌بوو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى دواى بڕیاره‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و كامێرایانه، زیاتر له‌سه‌رى بڕۆیشتایه به‌داخه‌وه نه‌ڕۆیشت، داواكارى گشتیش به‌نوسراوى فه‌رمى نایاسایبونى ئه‌م كامێرایانه‌ى سه‌لماندوه".
له‌باره‌ى سكاڵاكه‌ى سه‌رى، ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتى:"ئه‌وان ده‌ڵێن گوایه من بومه‌ته هۆكارى هه‌ڕه‌شه‌كردن لێیان‌و بوتڵى شوشه فڕێده‌درێته ماڵیان‌و ئه‌م تۆمه‌تانه‌مان خراوه‌ته پاڵ، ئه‌وان ده‌ڵێن به‌هۆى منه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه گوایه پاسه‌وانیان به‌كرێگرتوه ده‌بێت من پاره‌كه‌ى بده‌م، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه من ڕابگرن، به‌ڵام من ناوه‌ستم له‌گه‌یاندنى ڕاستیه‌كان".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئێمه دژى دانانى كامێراى تیژڕه‌وى نین‌و له‌گه‌ڵ تیژڕه‌وى نین، به‌ڵام وتومانه ئه‌وه ئه‌ركى ده‌وڵه‌ته، ته‌نها له‌پارێزگاى سلێمانى حكومه‌ت 98 كامێراى هه‌بوو كه‌س نازانێت چى لێهاتوه، ئێستا كامێرایه‌ك هاتوه 225 كامێرا داده‌نێت له‌كاتێكدا ئێمه شه‌قاممان نییه".
له‌باره‌ى جۆرى كامێراكانیش له‌سلێمانى عه‌لى حه‌مه ساڵح وتى:"هۆڵه‌ندا له‌ساڵانى 2014 بۆ 2016 كه باشترین شه‌قامى دونیا له‌و وڵاته بوو 11 كامێراى پۆینت‌و پۆینتى هه‌بوو، پێمانوایه ئه‌مه بزنسێكه له‌سه‌ر خه‌ڵكى فه‌قیر له‌كوردستان به‌بێ گوێدانه بژێوى ژیانى هاوڵاتیان ده‌كرێت".
ڕه‌خنه‌ى له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمیش گرت‌و ڕایگه‌یاند، "ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌گه‌ر له‌خه‌مى ژیانى خه‌ڵكدا بوایه، ئه‌و هه‌موو پاڵاوگه‌و گۆڕه‌پانه بێ مۆڵه‌ته‌ى داده‌خست كه ئه‌و خه‌ڵكه‌یان توشى شێرپه‌نجه كردوه، ئه‌و هه‌موو به‌ڵایه‌ى دورده‌خسته‌وه كه هه‌زاران خه‌ڵكیان گیرۆده كردوه".
له‌باره‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریش له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌و په‌رله‌مانتاره نه‌یشارده‌وه، "ڕه‌خنه‌ى من له‌پرۆسه‌ى دادوه‌رى ئه‌وه‌یه، به‌به‌ڵگه سه‌لمێندرا 65 هه‌زار پارچه زه‌وى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى باڵاوه مه‌تر مه‌تر له‌مشاره فرۆشرا، یه‌ك به‌رپرس ده‌ستگیرنه‌كرا، له‌برى ئه‌وان ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى شاره‌وانى ده‌ستگیركران، كوان به‌رپرسانى فه‌رمانده‌یی‌و به‌رپرسه ئه‌منیه‌كان كه ئه‌وه‌یان كرد؟ بۆ بانگ نه‌كران؟".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى:"470 ملیار دینارى ئه‌مشاره به‌چه‌ك سپیكرایه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا 11 دوكاندارى بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى ده‌ستگیركراون، ئه‌ى كێ بون ئه‌و به‌رپرسانه‌ى له‌پشت ئه‌مكاره‌وه بون، من ده‌پرسم دوكاندارێكى بازاڕێكى دۆلاره‌كه ده‌توانێت بچێته بانك‌و ئه‌وكاره بكات؟".
ئه‌وه‌شى وت:"به‌داخه‌وه كۆى پرۆسه‌ى دادوه‌رى له‌م وڵاته ڕه‌خنه‌ى جدى له‌سه‌ره، من 100 جارى دیكه‌ش سكاڵام له‌سه‌ر تۆماربكرێت باكم نییه له‌وتن‌و ده‌رخستنى ڕاستیه‌كان، 17 سكاڵام له‌سه‌ره، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا 179 سكاڵام له‌سه‌ر به‌رپرسان تۆماركردوه له‌سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ته‌وه دادگا هیچ كه‌یسێك ناجوڵێنێ، به‌ڵام هاتوه‌و له‌سه‌ر داواى كۆمپانیایه‌ك من بانگده‌كات، له‌كاتێكدا بۆخۆم سكاڵام له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه هه‌بوه‌و هه‌موو به‌ڵگه یاساییه‌كانم سه‌لماندوه كارى ئه‌و كۆمپانیایه نایاساییه، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه هه‌موو ڕۆژێك بێینه دادگا له‌سه‌ر سكاڵاكانى ئه‌وان، بۆیه پرسى دادوه‌رى له‌كوردستان به‌ده‌ست حزبه‌وه ئاواى به‌سه‌رهات كه ژیانى خه‌ڵك وێران بكات".