لەگەڵ ئامادەکارییەکانى پەرلەمان بۆ دانیشتنى تایبەت بە متمانەدان بە کابینەکەى محەمەد شیاع سودانى، هێزە ئەمنییەکان خرانە ئەوپەڕى حاڵەتى ئامادەباشییەوە.
ئاوێنە: سەرجەم هێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشى "ج" لە کاتژمێر حەوتى سەرلەبەیانییەوە، ھێزێکى زۆر لەچەندین ناوچەى بەغدا بڵاوەى پێکراوە بەبێ گرتنى هیچ پرد و رێگەیەکى سەرەکى، بەتایبەتى لەناوچەکانى نزیک ناوچەى سەوز.
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق کۆبێتەوە بۆ متمانەدان بە کابینەکەى سودانى، لەکاتێکدا هێشتا بەشێک لە وەزارەتەکان یەکلایی نەکراونەتەوە.