یه‌كێتی: له‌كابینه‌ی نوێ دو وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرین
  2022-10-27       564       

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگه‌یاند، له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق چوار وەزارەت بۆ کورد دیاریکراوە، بەشێکی زۆری را و بۆچونەکان ئەوەیە کە دو وەزارەت بۆ یەکێتی بێت.

 ئاوێنە:  جەمال تاهیر، وتەبێژی یەکێتی ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی سه‌ردانكردنی لایه‌نه‌كان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی رابردودا بەردەوام لە بەغدا بون و لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان کۆبونەوەیان کردوە، پێویستی دەکرد لە کوردستانیش ئەو بابەتانەی لە بەغدا باسکراون بۆ بەشداریکردنیان لە حکومەتی عێراق و ئەو دۆخەی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەیە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان گفتوگۆ، بکرێن بۆئەوەی رای یەکێتی و لایەنەکانی دیکەش بزانن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت توانیویانە بەشێکی زۆری مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر بکەن کە "دەبێتە بەرنامەی حکومەتی داهاتو کە بڕیارە ئەمڕۆ متمانەی پێبدرێت، سەرەتا مافە دەستورییەکان لە بەرنامەی کاری حکومەتی داهاتو جێگیر کراون و دواتر باس لەسەر وەزارەتەکان کراوە".

وتەبێژی یەکێتی باسی له‌وه‌شكرد، "چوار وەزارەت بۆ کورد دیاریکراوە، بەشێکی زۆری را و بۆچونەکان ئەوەیە کە دو وەزارەت بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێت".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×