سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان رایگه‌یاند، لایه‌نی ئێرانی داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردبوو، ئه‌وان وه‌ك تیرۆرست بناسێنێت، به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆ داواكه‌ی ره‌تكردبوه‌وه.
حسێن یەزدان پەنا، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان(پاک) کە ئێستا بەسەردانێک لە ئەوروپایە، لە وتووێژێکی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، رایگه‌یاند: "له راستیدا ئه‌م كه‌یسه تازه نییه، له‌ماوه‌ی30 ساڵی رابردوودا هه‌ر ماوه جارێک ئه‌م كه‌یسه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه جوڵێنراوه و له‌گه‌ڵ عێراق قسه كراوه و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان قسه كراوه، ئه‌وه‌ی جیاوازه هه‌لومه‌رجه سیاسیه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌یه، ئێمه چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستی وه‌زیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان له تاران هه‌ڵوێستێكی باش و هه‌ڵگری به‌هاو پڕه‌نسیپ بوو كه ئاماده نه‌بوو به‌و جۆره‌ی ئێرانیه‌كان ده‌یانه‌وێت هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تیرۆریست ناوبه‌رێت، له‌وێ باسی ئەوەی کرد، به‌دروستی كه ئه‌م هێزانه له‌مێژه له باشوری كوردستاندان، وه له‌وێوه هیچ جوڵه‌یه‌كی چه‌كداری به‌ره‌و ئێران ناكه‌ن وه‌ک هه‌ركه‌سێكی تر له‌وێ نیشته‌جێن و ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر سروشتیه".
سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک ) زیاتر وتی: "ئه‌وه‌ی ئێرانی له‌مكاته‌دا ئاوا هار كردووه په‌یوه‌ندی به چه‌ند بابه‌تێكه‌وه هه‌یه، یه‌كه‌م، ئه‌وه‌یه به‌داخه‌وه ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئیداره‌یه‌كی به‌هێز نییه و لاوازه، ئه‌ركی خۆی به‌رامبه‌ر پاراستنی هه‌رێمی كوردستان به‌وجۆره‌ی كه ده‌بێت هه‌بێت به‌جێناهێنێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌ڕی رووسیا له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا لە ئارادایە، دۆخێكی دروستكردووه كه ئه‌مریكاو ئه‌وروپا زیاتر سه‌رقاڵی ئه‌و شه‌ڕه‌ن، بۆیه ئێرانیه‌كان له‌م هه‌لومه‌رجه كه‌ڵک وه‌رده‌گرن بۆئه‌وه‌ی كه گوشاره‌كانی خۆیان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیاد بكه‌ن، گۆشه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م گوشار و ئه‌م ده‌ستدرێژی و هێرشانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بابه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق له‌هه‌موو ئاسته‌كانیدا ئه‌م گوشارانه هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ولێر بۆئه‌وه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی دڵی ئێران له به‌غدا بڕیار نه‌دات كه دیاره به‌خۆشحاڵیه‌وه ئێمه ئه‌وه‌مان پێچه‌وانه بینیووه و هه‌رێمی كوردستان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بڕیاریداوه نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و هیچ لایه‌نێكی تر بۆیه ئێمه ئه‌وه ڕه‌چاو ده‌كه‌ین وه‌ك پێشوو كردومانه ئێمه هه‌رگیز نه‌مانویستووه و نامانه‌وێت ببینه فاكته‌ری ئاڵۆزی و كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه فاكته‌ری هاریكاری و یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستانین".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئێران داوای له هه‌رێمی كوردستان و عێراق كردبوو كه هێزه كوردییه‌كانی ئێران به تیرۆریست بناسێنێت؟
حسێن یەزدان پەنا وتی: "به‌ڵێ ئێرانیه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌دا له گفتوگۆكان و قسه‌كانیاندا هه‌وڵیاندا بوو كه له چه‌مكی تیرۆریست بۆ پێناسه كردنی ئێمه كه‌ڵک وه‌ربگرن، به‌ڵام له‌وێ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ به‌ڕاشكاوی وتبوی كه كوردی رۆژهه‌ڵات و پارته سیاسیه‌كانی له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه تیرۆریست نین و ئه‌وانه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پێناسه‌یه‌ن".
سه‌باره‌ت بە داواکاری ئێران به‌ده‌ركردنتان یاخود چه‌كداماڵین شانده كوردیه‌كه چیان وتبوو ئایا هیچیان به‌ئێوه وتووه؟
لە وەڵامدا سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان(پاک ) وتی: "شانده‌كه كوردییه‌كه هه‌ڵوێستێكی دروستیان گرتبوو، وتبووییان ئێمه ناتوانین هیچ به‌ڵێنێک به‌وه بده‌ین كه نه ئه‌وان چه‌كبكه‌ین نه ئه‌وان ده‌ربكه‌ین، چونكه ئه‌وان پێش ئێمه له باشووری كوردستان نیشته‌جێ بوون پێش ئه‌وه‌ی راپه‌ڕین بێت ئه‌وان له ناوچه سنووریه‌كان و له شاره‌كان بوون په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و دانیشتوان هه‌یه و خزمایه‌تیان هه‌یه تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه كوردن، كوردیش نه‌ته‌وه‌یه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ره‌ڕای دابه‌شبوون، به‌ڵام له سه‌د ساڵی پێشووشدا كه ده‌وڵه‌تان له‌ناوچه‌كه دروست بوون كه‌س نه‌یتوانیووه پێش به هاتوچۆ و تێكه‌ڵیان بگرێت، تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان هیچ گوشار و هیچ داوایه‌كی نه‌خستوه‌ته سه‌ر ئێمه بۆ به‌جێهێشتنی هه‌رێمی كوردستان یان بۆ له‌چه‌ك داماڵین ئه‌وه ره‌نگه میدیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی و گروپه‌كانی په‌یڕه‌وی زیاتر ئه‌و ده‌نگۆیه بڵاوبكه‌نه‌وه".
حسێن یەزدان پەنا جەختیکردەوە، کە ئەوان پابەندن بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان، لەو رووەوە یەزدان پەنا دەڵێت: "ئێمه پابه‌ندین به ڕه‌چاوكردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هەروەها ئێمه كارێكمان نه‌كردووه، وه ناشیكه‌ین كه كورد له‌هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان و له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی زیان ببینێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه خۆمان وه‌كو پارتی ئازادی كوردستان و سوپای میللی كوردستان له 2014 وه هه‌موو توانای له‌شكری خۆمان خستۆته خزمه‌ت پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی لە ده‌ستدرێژی تیرۆریستانی داعش و دواتریش له هێرشی هاوبه‌شی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران له 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بۆ داگیركردنی هه‌ولێر و بۆ كۆتایی هێنان به هه‌رێمی كوردستان كه‌واته له‌ڕاستیدا ئێمه فاكته‌ری ئارامی و پاراستن و هاوكارین نه‌ک ئاڵۆزی و كێشه نانه‌وه".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، باس له‌وه ده‌كرێت كه هێزه‌كانی ئێران جموجۆڵیان پێكراوه له‌ناوچه سنوریه‌كانی نزیك هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئێران باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ری هه‌یه سیناریۆی (موجاهیدینی خه‌ڵق) به‌سه‌ر ئێوه‌شدا دوباره بێته‌وه رای ئێوه له‌وباره‌یه‌وه چیه؟
حسێن یەزدان پەنا وتی: "ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵێ ڕاسته له‌سنوره‌كان ئه‌وان كۆبوونه‌ته‌وه چه‌ک و چۆڵی قورسیان دامه‌زراندووه به‌درێژایی شریتی سنور ئه‌وان دامه‌زراون، له هه‌ندێک شوێن هاتونه‌ته پێش و سنوریان به‌زاندووه، هه‌موو ئه‌مانه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مانه به‌رله‌وه‌ی ئامانجی یه‌كه‌می ئێمه بن چه‌ند ئامانجێكی تری هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی بۆناو ئێران و ناو ڕۆژهه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌بۆنه‌ی ئه‌م مانۆڕه سه‌ربازی و ئه‌م جوڵه له‌شكریانه‌وه له‌لایه‌كه‌وه سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له‌ناو ناوچه‌كانی گه‌لانی دیكه‌ی ئێران‌دا هه‌ڵبگرێت و به‌ره‌و باشوری كوردستان و به‌ره‌و سنوره‌كان و به‌ره‌و جووڵه سه‌ربازیه‌كانیان به‌رێت، دووه‌م هه‌وڵ ده‌ده‌ن وابكه‌ن خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات لاوه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بكشێنه‌وه و بڕۆنه‌وه ماڵه‌كانیان و گوێ له هه‌واڵ بگرن و بزانن له‌باشوری كوردستان له ڕه‌فتاری كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ حزب و ڕێكخراوه سیاسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له باشور چی ڕووده‌دات دڵته‌نگیان بكه‌ن و ناڕه‌حه‌تیان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی كه له شه‌قام بكشێنه‌وه ئه‌مه ڕه‌هه‌ندێكه، ڕه‌هه‌ندێكی دیكه ئه‌وه‌یه گوشاره‌كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بچێته‌ژێر ڕكێفیه‌وه كه به‌خۆشحاڵیه‌وه ئاسۆی ڕووداوه‌كان ئه‌وه نیشان نادات كه هه‌رێمی كوردستان و بچنه‌ژێر ڕكێفیانه‌وه".
سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان(پاک) ئەوەشی وت: "سه‌باره‌ت به ڕه‌فتاری ئێران، له‌گه‌ڵ ئێمه ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا ئێران نه‌یكردبێت له‌گه‌ڵ ئێمه ئه‌وه بووه كه نه‌یتوانیووه ئه‌گه‌رنا ده‌ستی بۆ هه‌موو شتێک بردووه له تێرۆری شه‌هید (سه‌عیدی یه‌زدان په‌نا) برا و هاوسه‌نگه‌ر و ڕێبه‌ری منه‌وه هه‌تا نزیكه‌ی 300-400 پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ر له‌م كورستانه‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه تێرۆر كران، له نێوان ساڵه‌كانی 1991-1996 ته‌نانه‌ت گۆڕستانی شه‌هیدانی ئێمه له‌ساڵی 2018 دا تی ئێن تی ڕێژ كرا، بۆیه له‌هیچ شتێک درێغییان نه‌كردووه، ئێستاش ئه‌وه‌ی پێیان بكرێت ده‌یكه‌ن، وه بینیمان له 28 ی سێپته‌مبه‌ر كه چۆن به هاژه‌كی باله‌ستكی و درۆن هێرشیان كرده‌سه‌ر سه‌نگه‌ر و پێگه‌كانی پارتی ئازادی كوردستان و سوپای میللی كوردستان و هێزه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان".
سەبارەت بە دووبارەبونەوەی هەمان سیناریۆی موجاهیدنی خەڵق لەبەرامبەر هێزە کوردییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان(پاک) بەدووری زانی، لەو ڕووەوە حسێن یەزدان پەنا وتی: "سەرۆکی ئه‌وه‌ی له عێراق بۆ ئێران ده‌چووه سه‌ر وه‌ك به‌كارهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراق كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا نوری مالیكی بوو، هاتنه‌ژووره‌وه‌ی هێزه‌كانی قودس و سوپای پاسداران بۆ كوشتاری موجاهیدین، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئێمه ناتوانێت ڕووبدات، له به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئێمه له‌ناو خوشک و برای خۆمان‌داین، ئێمه په‌یوه‌ندیه‌كی قوڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و جڤاكیمان له‌گه‌ڵ دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، دووه‌م ئێمه هێزی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه خۆبپارێزین و به‌رگری له‌خۆمان ئاسانه بتوانین به‌رگری له شار و گونده‌كانی باشوری كوردستان بكه‌ین، سێیه‌م، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز قبوڵی نه‌كردووه كه شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببێته شوێنی ته‌راتێنی هێزه‌كانی تێرۆریستی كۆماری ئیسلامی ئێران یان له‌شكری ئێران بۆیه ئه‌وه به‌دوور ده‌زانین و بڕواناكه‌ین حاڵه‌تی وا ڕووبدات".
له‌دوای سه‌ردانه هاوبه‌شه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش به‌په‌له گه‌یشته ئێران وه‌ك میدیاكان باسیانكرد سه‌باره‌ت به‌هه‌مان بابه‌ته ئایا هیچ زانیاریتان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته؟
لە وەڵامدا حسێن یەزدان پەنا وتی: "مه‌رج نییه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ببێت ئێمه ئاگادار نین له‌و سه‌ردانه، به‌ڵام سه‌ردان هه‌میشه هه‌بووه ئێرانیه‌كان هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانیش سه‌ردانیان كردووه، هه‌رێم وه‌ك حكومه‌ت گفتوگۆی بووه و وه‌كو حزبه‌كان هاتوچۆیان كردووه ئه‌مه هه‌ر بووه، به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت دیمه‌نه گشتیه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێمه پابه‌ندین به پاراستنی ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم، ئێمه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێرش ناكه‌ینه‌سه‌ر ئێران خه‌باتی ئێمه ریشه‌كه‌ی و پێگه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی له ناو ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندایه، سێیه‌م به‌رامبه‌ر هه‌ر جوڵه‌یه‌كی له‌شكری ئێران بۆ سه‌ر خۆمان و بۆسه‌ر پێگه‌كانمان هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی بێت، ئێمه به‌ره‌نگاری ده‌كه‌ین و تێكیان ده‌شكێنین نموونه‌كه‌ش شه‌ڕی پردێیه له‌ساڵی 2017 دا، ئه‌وه‌ی پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له هه‌رێمیش و له ئێمه‌ش بكات پاراستنی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانه كه ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت پێشی پێبگرێت هه‌موو گفتوگۆكان و دانیشتنه‌كان ته‌نها له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ده‌توانێت ببێته شتێكی عه‌مه‌لی-كرداری".