پەرلەمانتارێکی پێشوی هەدەپە دوای شەش ساڵ زیندانیكردن، ئازادکرا
  2022-10-28       373       

ئایسەل توغلوک، سیاسەتمەداری کورد و پەرلەمانتاری هەدەپە کە لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە زیندانییکرابو، بە بڕیاری دادگا ئازادکرا.

ئاوێنە: ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، ئایسەل توغلوک، پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپەو سیاسەتمەداری ناسراوی کورد، دوای شەش ساڵ لە زیندانییکردن، بە بڕیاری دادگا ئازادکرا.

ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی هەدەپە، چالاکوانانی ژن و بنەماڵەی توغلوک و جەماوەرێکی زۆر لەبەردەم زینداندا پێشوازییان لە ئایسەل توغلوک کرد.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا دەزگای پزیشکی داد لەژێر فشاری پارێزەران و چالاکواناناندا، ڕاپۆرتێکی لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئایسەل توغلوک ئاراستەی دادگا کردو ڕایگەیاند، کە توغلوک بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستییەوە، ناتوانێت چیتر لە زیندان بمێنێتەوە.

دادگاش لەسەر بنەمای ڕاپۆرتەکە، بڕیاری دا ئایسەل توغلوک لە زیندان ئازادبکرێت؛ بڕیارە بۆ وەرگرتنی چارەسەریش بگوازرێتەوە بۆ شاری ئیستانبوڵ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×