یەكێتی: ئیتر لە خیتابی نزمی پارتی و ماكینەی درۆی سەركردەكانی بێدەنگ نابین
  2022-10-28       1211       

میدیای رەسمی یەكێتی رایگەیاند، بە بڕیاری سەركردایەتی، ئیتر حزبەكەیان سەبری ئەیوبی بە سەبری شۆڕشگێڕی دەگێڕێتەوەو لە "خیتابی نزمی پارتی و ماكینەی درۆ"ی سەركردەكانی بێدەنگ نابێت و دەشڵێت"بەرامبەر هەر تۆمەتێكی داتاشراو سەد راستی حاشاهەڵنەگر بە زمانی رەوان و رەوا" دەخەنەڕو.

ئاوێنە: میدیای رەسمی یەكێتی، ئەمڕۆ هەینی، لە نوسینێكدا لەژێر ناونیشانی "واز لە ئەدەبی نزم بێنن" وتویەتی"لە ڕوی ئەدای موخاتەبەو ئادابی سیاسییەوە پارتی دیموكراتی كوردستان و بەتایبەتی هەندێك سەركردەی جنێۆفرۆشی  حزب نەماوە لە كوردستان بە تۆمەت و جوێن و سوكایەتی پەلاماری نەدات . حزب و كەسایەتی نیشتمانپەروەر نەماوە كە وەك دوژمن و نەیارو ناشایان  تاریفی نەكات."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەم جۆرە ئەدەبە سیاسییە كارێكی كردوە پێكەوەیی حزبی و فرەیی لە كردستان بێ تام بێت و بێ كەڵك و بێ جەدوا دەربكەوێت." هەمو حزبێك ئیعتبار و حەیسیەتی خۆی هەیە كە دەتوانێ و باشیش دەتوانێ دیفاعی لێ بكات، بەڵام لەبەر ئاشتی كوردستان و ئایندەی كوردستان شت هەیە ئەم حزبانە خۆیانی لێ دەبوێرن. دەنا پارتی لە ئازایەتی و ئازایی لە پاش هەمو حزبەكانەوەیە و كەس لێی ناترسێ و كەس پێی وا نییە پەرێزی سیاسیی و مێژوییەكەی هی ئەوەیە بە ئیسراحەت پلار بهاوێ و بۆی بچێتە سەر، بەرامبەر هەر بوختان و ناهەقییەك و تۆمەتێكی بێبنەما بەشی سەد كتێب راستی و بەڵگەی حاشا هەڵنەگر هەیە لەسەر پارتی و چەوتییەكانی كە پێویست نەكات یەك درۆشی بۆ هەڵبەستی."

هەروەها جەختیشی كردۆتەوە كە "یەكێتی نیشتمانی بڕیاری سەركردایەتی و تەفویزی ئەندام و لایەنگرانی هەیە كە ئیتر سەبری ئەیوبی بە سەبری شۆڕشگێری دەگێڕێتەوە و قبوڵی ناكات لە ژێر هەر پاساوێكدا بێت خیتابی نزمی پارتی و ماكینەی درۆكانی ئەو سەركردانە فەرامۆش بكات و لێی بێدەنگ بێت. بەرامبەر هەر تۆمەتێكی داتاشراو سەد راستی حاشاهەڵنەگر بە زمانی رەوان و رەوا بڵێت."

دەقی نوسینەكە:

واز لە ئەدەبی نزم بێنن

لە ڕوی ئەدای موخاتەبەو ئادابی سیاسییەوە پارتی دیموكراتی كوردستان و بەتایبەتی هەندێك سەركردەی جنێۆفرۆشی  حزب نەماوە لە كوردستان بە تۆمەت و جوێن و سوكایەتی پەلاماری نەدات . حزب و كەسایەتی نیشتمانپەروەر نەماوە كە وەك دوژمن و نەیارو ناشایان  تاریفی  نەكات.

ئەم جۆرە ئەدەبە سیاسییە كارێكی كردوە پێكەوەیی حزبی و فرەیی لە كردستان بێ تام بێت و بێ كەڵك و بێ جەدوا دەربكەوێت. هەمو حزبێك ئیعتبار و حەیسیەتی خۆی هەیە كە دەتوانێ و باشیش دەتوانێ دیفاعی لێ بكات ، بەڵام لەبەر ئاشتی كوردستان و ئایندەی كوردستان شت هەیە ئەم حزبانە خۆیانی لێ دەبوێرن. دەنا پارتی لە ئازایەتی و ئازایی لە پاش هەمو حزبەكانەوەیە و كەس لێی ناترسێ و كەس پێی وا نییە پەرێزی سیاسیی و مێژوییەكەی هی ئەوەیە بە ئیسراحەت پلار بهاوێ و بۆی بچێتە سەر، بەرامبەر هەر بوختان و ناهەقییەك و تۆمەتێكی بێ بنەما بەشی سەد كتێب راستی و بەڵگەی حاشا هەڵنەگر هەیە لەسەر پارتی و چەوتییەكانی كە پێویست نەكات یەك درۆشی بۆ هەڵبەستی.

یەكێتی نیشتمانی بڕیاری سەركردایەتی و تەفویزی ئەندام و لایەنگرانی هەیە كە ئیتر سەبری ئەیوبی بە سەبری شۆرشگێری دەگێڕێتەوە و قبوڵی ناكات لە ژێر هەر پاساوێكدا بێت خیتابی نزمی پارتی و ماكینەی درۆكانی ئەو سەركردانە فەرامۆش بكات و لێی بێدەنگ بێت. بەرامبەر هەر تۆمەتێكی داتاشراو سەد راستی حاشاهەڵنەگر بە زمانی رەوان و رەوا بڵێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×