پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەچونی بۆنەی هاڵۆوین لە ناوەندەكانی خوێندندا قەدەغە دەكات
  2022-10-28       397       

بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى بڕیاریدا بە قەدەغەکردنى هەمو جۆرە چالاكییەك لەژێر ناوی "رۆژی ھاڵۆوین" لەنێو قوتابخانەكاندا.

ئاوێنە: بەپێی بڕیارێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە کە ئاڕاستەى سەرجەم خوێندنگە ئامادەییەكان و قوتابخانە بنەرەتییەكان و باخچەكانی منداڵان کراوە، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، رۆژی دوشەممە ١٠/٣١ ھیچ جۆرە چالاكییەك و بۆنەیەك لەژێر ناوی (halloween day) رۆژی ھاڵۆوین لەناو ناوەندەكانی خوێندندا نابێت ئەنجام بدرێت.

جەختیشیکراوەتەوە کە پێویستە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن پابەندی ئەم بڕیارەبن. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×