حاڵەتێكی دەگمەنی شێرپەنجە لە هەرێم تۆمار دەكرێت
  2022-10-28       1624       

لە نەخۆشخانەیەكی هەرێمی كوردستان حاڵەتێكی توشبوونی دەگمەنی شێرپەنجە تۆماركرا.

 

ئاوێنه‌: بەپێی بڵاوكراوەیەكی زانستی نەخۆشخانەی سمارت لە سلێمانی، نەخۆشێكی ڕەگەز مێینەی تەمەن (56) ساڵ بەهۆی هەڵاوسانی مەمكی لای چەپییەوە سەردانی نەخۆشخانەی كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پزیشكان تێبینی هەبوونی گرێیەكیان كردووە لە مەمكی نەخۆشەكەدا، هەروەها پشكنینی تیشك و سۆنار پشتڕاستی هەبوونی گرێكەی كردووەو هاوكات دەستنیشانی هەبوونی گرێیەكی تریش كراوە لە گورچیلەی لای چەپی نەخۆشەكەدا.

بەپێی بڵاوكراوەكە، بڕیاری نەشتەرگەری لابردنی هەردوو گرێیەكە دراوەوەو لە پاشان پشكنینی شانەزانی نیشانیداوە كەوا گرێی مەمكەكە لە جۆری (invasive ductal breast cancer) بووەو گرێی گورچەلەشی لە جۆری (clear cell renal carcinoma) بووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ڕوودانی دوو شێرپەنجەی لەم جۆرە بە حاڵەتێكی دەگمەن دادەندرێت كە دەبێتە ئاستەنگ لە بەردەم چارەسەری نەخۆشەكە، بەڵام چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشەكە كراوەو بە تەندروستییەكی باشەوە نێردراوەتەوە ماڵەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×