عێراق وادەی ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم دیاریکرد
  2022-10-28       423       


بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە سبەینێوە نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرن.

حسێن تاڵب، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، لە سبەینێ شەممەوە دەستدەکەین بە دابەشکردنی کارتی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە پارێزگاکانی هەرێم.

وتوشیەتی "ئەو بڕە نەوتەی بۆ هەرێمی کوردستان دیاری کراوە، زیاترە لەو بڕە نەوتەی بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق دیاریکراوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×