كۆمه‌ڵی دادگه‌ری پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ده‌كات و داوای لێده‌كات كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا به‌ره‌وپێش ببه‌ن‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی متمانه‌ی هاوڵاتییان به‌ده‌ست بێنن.
ئاوێنه: عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له په‌یامێكدا بۆ محمد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندوه، "به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق‌و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین، به‌و هیوایه‌ی خۆت‌و كابینه‌كه‌تان له نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیی‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی زیاتر به هاوڵاتییان سه‌ركه‌وتو بن‌و، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا به‌ره‌وپێش ببه‌ن‌و، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی متمانه‌ی هاوڵاتییان به‌ده‌ست بێنن".
ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق كۆبوه‌وه و متمانه‌ی به‌خشیه كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی، له‌وكاته‌وه تا ئێستا سه‌ركرده سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامی پیرۆزبایی ئاڕاسته ده‌كه‌ن و پشتوانی بۆ ده‌رده‌بڕن.
كارنامه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتوه، یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی ده‌رده‌چێت له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا كه یه‌كه‌مجاره له عێراقدا داده‌نرێت، هه‌روه‌ها یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردن له ماوه‌ی سێ مانگدا هه‌موارده‌كرێته‌وه.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كارنامه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق تایبه‌ته ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی داهاتودا.
بڕگه‌یه‌كی كارنامه‌كه ته‌رخانكراوه بۆ بواری ئه‌منی، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕو، "هه‌وڵده‌ده‌ین پاڵپشتی به‌هێزكردنی حه‌شدی شه‌عبی و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و هێزه بین و گه‌شه‌یان پێبده‌ین، هه‌روه‌ها یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت ئه‌وه ده‌بێت كه گۆڕانكاری له یاسای هه‌ڵبژاردن بكرێت كه تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران"، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی پێشمه‌رگه و هیچ هێزێكی دیكه‌ی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه.