تیمی پارتی لە حكومەتی هەرێم سەردانی لایەنە سیاسییەكان دەكات
  2022-10-29       414       

وەفدێكی تیمی پارتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەكان دەكات بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و دارایی و هەنگاوەكانی حكومەت. ئەمڕۆش تیمەكە دەست بە سەردانەكانی دەكات.

ئاوێنە: میدیای پارتی بڵاویكردۆتەوە، وەفده‌كه‌ی تیمی پارتی له‌ حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی پشتیوان سادق و ئەندامییەتی ساسان عەونی، سەفین دزەیی و ئومێد سەباح، دەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو"له‌ كۆبونه‌وه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوخۆی هەرێم لە روی سیاسی و دارایی و کار، پرۆژە و هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوتوێده‌كه‌ن."

ئاماژەی بەوەشداوە كە بڕیاره‌ ئەمڕۆ شەممە، وەفدەكەی تیمی پارتی لەحكومەت سه‌ردانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بكه‌ن.

ئەوەش وتراوەكە كە سبەی یەکشەممە وەفدەكەی پارتی له‌گه‌ڵ یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان كۆدەبنه‌وه‌ و دواتر سه‌ردانه‌كانی ئه‌و وەفدە بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×