پشتیوان سادق لەبارەی نیگەرانییەکانی یەکێتی لە حکومەت: ناكۆكییەكی وامان نییە قابیلی چارەسەر نەبێت
  2022-10-29       639       

پشتیوانی سادق، سەرۆكی تیمی پارتی لە حكومەتی هەرێم، سەبارەت بە نیگەرانییەكی یەكێتی لە حكومەت رایگەیاند، هیچ ناكۆكییەكی وامان نییە كە قابیلی چارەسەركردن نەبێت.

ئاوێنە: پشتیوانی سادق، سەرۆكی تیمی پارتی لە حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، لەكاتی سەردانی وەفدێكی تیمەكەیاندا بۆ لای حزبی شیوعی كوردستان لە لێدوانێكدا سەبارەت بە نیگەرانییەكانی یەكێتی لە حكومەت رایگەیاند"هەمو ناكۆكییەكان بە گفتوگۆ چارەسەر دەكرێن، هیچ ناكۆكییەكی وامان نییە كە قابیلی چارەسەركردن نەبێت، پێكەوەین و پێكەوەش دەمێنینەوە."

وەفدی تیمی پارتی دیموكراتی كوردستان لە حكومەت بە سەرۆكایەتی پشتیوان سادق سەردانی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن و سەرلەبانی ئەمڕۆش بە سەردانكردنی حزبی شیوعی كوردستان، دەستی بەو سەردانانە كرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×