"لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە لە هەرێم باران و هەورە بروسكە دەستپێدەكاتەوە"
  2022-10-29       319       

شارەزایەكی كەشوهەوا پێشبینی دەكات لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە باران و هەورە بروسكە لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە كە  كاریگەرییەكەی لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەو باکوری ئیدارەی گەرمیان زیاتر ئەبێت.

ئاوێنە: ئاراس جەبار، شارەزای كەشوهەوا، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"سبەی یەکشەمە کەشی ھەرێم بەسەقامگیری ئەمێنێتەوەو پلەکانی گەرما جێگیرئەبن، لە بەرەبەیانی دوسبەی دوشەممەوە تا کاتەکانی ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە ئەنجامی ھاتنەوەی بارستە ھەوایەکی شێدار لەدەریای سور بە ئاڕاستەی ناوچەکانمان ناسەقامگیری کەشوھەوا دەستپێدەکاتەوە."

بەپێی قسەی ئەو شارەزایەی كەشوهەوا ناسەقامگیرییەكە "خۆی لە چالاکبونی ھەورە تریشقەو تاوە بارانی پچڕپچڕدا ئەبینێتەوە لەھەندێک کاتدا، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و باکوری ئیدارەی گەرمیان کاریگەری زیاتر ئەبێت و لەنێوان ٢ تا ١٥ ملم زیاتر ئەگەری بارانبارین ئەبێت بەجیاوازی ناوچەکان."

وتوشیەتی"سەبارەت بەناوچەکانی دیکەی ھەرێم بەگشتی حاڵەتەکە لاوازەو ئاسمان زیاتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور لەگەڵ ئەگەری نمە باران بۆ بارانێکی کەم و ڕودانی ھەورە بروسکە لەھەندێک کات و ناوچەدا."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×