به‌وته‌ی بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یه‌كه‌م كاری حكومه‌تی نوێی عێراق ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023ی دارایی ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت‌و پاشانیش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.
ئاوێنه: غه‌ریب عه‌سكه‌ر، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لێدواینَكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، یه‌كه‌م پرۆژه‌یاسا كه حكومه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات، بودجه‌ی گشتی ساڵی 2023ی دارایی ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌كات به‌پێی به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی.
وتیشی، "هه‌ركاتێك پرۆژه‌یاسای بودجه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرا، راسته‌وخۆ له‌سه‌ره‌تای ساڵی داراییدا لیژنه بۆ دیراسه‌كردن و ئاماده‌كردنی پێكده‌هێندرێت، بۆیه پێمانوایه بودجه‌ی 2023 جیاواز ده‌بێت له‌بودجه‌ی ساڵانی پێش‌و، به‌هۆی بونی زۆری دارایی له‌ئه‌نجامی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت".
ده‌شڵێت، "حكومه‌تی نوێ ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ناردنی بودجه ده‌ستپێكردوه، هه‌ركاتێكیش بگاته په‌رله‌مان راسته‌وخۆ كۆبونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت و په‌سه‌ندكردنی".