سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، سه‌دڕ ساڵێك چاودێری حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌كات ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی كابینه‌ی رابردو بێت، ئه‌وكات داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كابینه‌كه ده‌كات.
ئاوێنه: د.جه‌مال كۆچه‌ر، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه، سه‌دڕ ساڵێك چاودێری حكومه‌تی تازه ده‌كات ئه‌گه‌ر ره‌فتاره‌كانی هاوشێوه‌ی كابینه‌ی رابردو بێت، به‌هه‌مانشێوه گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی دوباره ببێته‌وه، ئه‌وكاته پێشبینی ده‌كه‌م شه‌قام توڕه ببێته‌وه‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كابینه‌كه بكرێته‌وه.
وتیشی، "پێشبینی ده‌كه‌ین سیناریۆی كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی دوباره ببێته‌وه، چونكه میلیشیا باڵاده‌سته به‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌دا."
رۆژی 27ی تشرینی یەکەمی 2022، پەرلەمانی عێراق بەئامادەبونی 253 پەرلەمانتار کۆبوەوەو متمانه درا بەکابینەی نوێی حکومەت بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سودانی‌و کارنامەی حکومەتەکەی.