ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا: داوا لە سوودانی دەکەین پرۆژەیاسای بودجە ئامادەبکات
  2022-10-30       318       

رافد عه‌بدولقادر، ئەندام لە هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، داوا له‌ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق دەکات ده‌كات، هه‌نگاوی به‌په‌له‌ بنرێت بۆ دەرکردن و ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجە.

ئاوێنە: یەکشەممە 30ـی 10ـی 2022، رافد عه‌بدولقادر، ئەندام لە هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، له‌سه‌ر سه‌رۆ كوه‌زیرانی نوێ پێویسته‌ هه‌نگاوی شۆڕشگێڕانه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان بهاوێژێت و كێشه‌ی دۆخی چه‌قبه‌ستووی عێراق چاره‌ بكات.

ئەو ئەندامە جه‌ختیشی ده‌كاته‌وه‌ لەوەی، ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران به‌شێوه‌ی خێرا پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات و هێزه‌ سیاسییه‌كانیش له‌ تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی وڵاتدا هاوكاربن.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی دوو رۆژە محەممەد شیاع سودانی دەسەڵاتی  سەرۆک وەزیرانی وەرگرتووە و کارنامەی کابینەکەی بۆ لایەنە سیاسییەکان ئاشکراکرد. کارنامەی حکومەتی نوێی عێراق، بە ڕای بەشێكی زۆر لە چاودێران و هەریەک لە ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا، کارنامەیەکی بەهێزە و ئەگەر کاری بۆ بکرێت، "ئەنجامی باش و دڵخۆشکەری دەبێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×