هێشتا بڕیاری دەركردنی هێزە كوردیەكان لە خانەقین هەڵنەوەشێنراوەتەوە
  2022-10-30       269       

سۆزان مەنسور ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بڕیاری دەرچوونی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی سەر بە هەرێم لە قەزای خانەقین راگیراوە، بەڵام هێشتا هەڵنەوەشێنراوەتەوە.

ئاوێنە: سۆزان مەنسور بە دەنگی ئەمەریكای وتووە، بڕیارەكەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بۆ دەرچوونی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی سەر بە هەرێم لە قەزای خانەقین راگیراوە، چونكە سەرۆكایەتی كۆمار و لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان دەستوەردانیان كرد، بەڵام هێشتا بڕیارەكە هەڵنەوەشێنراوەتەوە.

وتوشیەتی، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری نوێی ناوخۆ لە پشت بڕیارەكە بوو، ماوەیەكە سەرقاڵە و كاندیدی وەزیری ناوخۆ بوو، هەفتەی داهاتوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە سەردانی دەكەن.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كردووە، بڕیارەكەی بینیوە و لەسەری نوسرابوو، لەسەر بنەمای ئەو راپۆرتانەی بەدەستیان گەیشتوون بڕیاریاندا هەندێك لەو دام و دەزگایانەی سەر بە هەرێمن، بارەگاكانیان لەخانەقین چۆڵ بكەن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×