دژوار فایەق سەرۆکی بۆردی ماددەی 140 لە حکومەتی هەرێم دەڵێت، “سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بەر لە پێکهێنانی حکومەت سەردانی هەرێمی کردووە و بەڵێنی کاراکردنەوەی لیژنەکانی ماددەی 140ی داوە”.
ئاوێنه: دژوار فایەق بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، محەمەد شیاع سودانى به‌رله‌وه‌ى ببێته سه‌رۆكى حكومه‌ت سه‌ردانى هه‌رێمى كردووه و له كارنامه‌كه‌ى به‌ڵێنى كاراكردنه‌وه‌ى لیژنه‌كانى ماده‌ى 140ى داوه.
باسی لەوەشکرد، ئه‌م هه‌نگاوه هه‌نگاوێكى باشه‌و ئه‌و گرێ كوێرانه ده‌كرێنه‌وه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌تایبه‌ت ئەو ڕووداوانەی له‌دواى 16 ئۆكتۆبه‌ر دروست بوون.