پۆلیسی هەولێر چۆنیەتی كوژرانی ژنەكەی قەزای خەبات ئاشكرادەكات
  2022-10-30       429       

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردو لە قەزای خەبات چەند چەكدارێك هەڵیاكوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەك و دوای ئەوەی ئەو هاوڵاتییە رایكردوە بۆ ماڵی باوكی كە دراوسێیانن، چەكدارەكانی تەقەیان لێكردوەو دایكی هاوڵاتییەكە بەركەوتوەو كوژراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"دوێنێ شەو ڕێکەوتی (٣٠/٢٩-١٠-٢٠٢٢) کاتژمێر (١:٣٠)ی شەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبونی ڕوداوێکی تەقەکردن لە قەزای خەبات، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕوداو دەرکەوت کەوا چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی (هوشیار عەبدالالە حسن) و لە دەستیان ڕایکردوە بۆ ماڵی باوکی کە دراوسێیانە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"چەکدارەکان گوللـەیان بەئاڕاستەی ناوبراو تەقاندوەو بەر دایکی ناوبراو کەوتوە بەناوی (امینە میکائیل محمد) زامدار دەبێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات."

پۆلیس وتوشیەتی"پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە و دەستگیرکردنی بکەرانی تاوانەکە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×