دوای ئەوەی شەوی رابردو لەشاری سلێمانی دەستگیرکرا، ئەمڕۆ هۆشیار عەلی، پەیامنێری سایتی وشە لەشاری سلێمانی لەلایەن ئاسایشی ئەو شارەوە ئازاد کرا.
ئاوێنه: دیاری محەممەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ ڕایگهیاندووه، "ئێستا هۆشیار عەلی پەیامنێری وشە لەگەڵ مندایەو ئازاد کراوە."
وتیشی، رۆژنامەوانەکە بەهۆی ئەوەوە دەستگیرکراوە کە شهوی ڕابردو دیمەنی هێزەکانی کۆماندۆی تۆمار کردووە. دەشڵێت، "هۆشیار عەلی دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان مامەڵەیەکی رەقیان لەگەڵدا کردووە."