ئامانج شەكەوت حاجی موشیر، بهڕێوبهری گشتیی پهیوهندییهكانی دهزگای پاراستن و زانیاری/ زانیاریی یەکێتی كه چوه لاى ئهژى ئهمین، ئهمڕۆ یەكشەممە، وێنهى خۆی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی بڵاوكردهوهو دەڵێت،"من ههڵه بوم."
ئاوێنە: رۆژى 26-10-2022، ئهژى ئهمین وێنهى خۆی و ئامانج شهوكهوت حاجى موشیر كه بهڕێوبهری گشتی پهیوهندییهكانی دهزگای پاراستن و زانیاری/ زانیاری یهكێتیه بڵاوكردهوه و نوسیبوى، "دڵنیام ههڵوێستی بهڕێزیان ئهزمون و لێهاتوییان كاریگهری یهكلاكهرهوهی دهبێت بۆ ئهوهی خهباتمان لهپێناو پاراستنی ئهم نیشتیمانهدا هێز و گوڕو تینی زیاتربێت".
بەڵام ئەمڕۆ ئامانج شەكەوت حاجی موشیر لەگەڵ دانانی وێنەی خۆی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی وتویەتی"وەک دیارە کە چەند رۆژە لە هەولێر بوم و پەیوەندیم کرد بە هەندێک هاوپیشەی رابردومەوە. هۆکاری ئەم پەیوەندییە دەرهاویشتەی ناڕەزایەتیمان بو لە سەر دۆخی شوێنی کارەکەم کە خانەوادەکەم و هاوپیشەکانیشم شایەتی ئەمەن."
وتوشیەتی"بەڵام ئەبێت لێرەوە رای بگەیەنم کە من هەڵە بوم بەم جۆرە کردەیە کە تەنها زیانی گەیاند بە کەسە خۆشەویستەکانم و ئەو حیزبەش کە بنەماڵەکەمان نزیکەی نیو سەدە خەباتی تێدا کردوەو بەشێکیش بون لە دروستکردنی کە یەکەێتیی نیشتیمانیی کوردستانە."
هەروەها ئاشكراشیكردوە "بڕیارم داوە بە هەمو شێوەیەک پەیوەندییەکانم بپچڕێنم لەگەڵ ئەو بەڕێزانەی کە ئێستە لە هەولێرن."
دەقی ڕونکردنەوەکەی ئامانج شەوکەت حاجی موشیر:
ئەمڕۆ خۆشحاڵ بوم چاوم کەوت بە برای بەڕێزم کاک قوباد تاڵەبانی لە ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی.
وەک دیارە کە چەند رۆژە لە هەولێر بوم و پەیوەندیم کرد بە هەندێک هاوپیشەی رابردومەوە. هۆکاری ئەم پەیوەندییە دەرهاویشتەی ناڕەزایەتیمان بو لە سەر دۆخی شوێنی کارەکەم کە خانەوادەکەم و هاوپیشەکانیشم شایەتی ئەمەن.
بەڵام ئەبێت لێرەوە رای بگەیەنم کە من هەڵە بوم بەم جۆرە کردەیە کە تەنها زیانی گەیاند بە کەسە خۆشەویستەکانم و ئەو حیزبەش کە بنەماڵەکەمان نزیکەی نیو سەدە خەباتی تێدا کردوەو بەشێکیش بون لە دروستکردنی کە یەکەێتیی نیشتیمانیی کوردستانە.
بڕیارم داوە بە هەمو شێوەیەک پەیوەندییەکانم بپچڕێنم لەگەڵ ئەو بەڕێزانەی کە ئێستە لە هەولێرن.
ئەشمەوێت رایبگەیەنم کە بۆ مەبەستی دورکەوتنەوە لەم کێشانە بڕیارمداوە پشو بدەم لەگەڵ خانەوادەکەم لە دەرەوەی وڵات بۆ وەختێکی کاتی.
لە کۆتاییدا دەمەوێت سوپاسێکی تایبەتی برای بەڕێزم کاک قوباد بکەم بۆ پێشوازییە گەرمەکەی و گوێگرتنی لە نیگەرانییەکانم.
سەربەرزم کە یەکێتیم و هەر یەکێتیش ئەبم.