به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی تاوەبارانی کەمی پچڕپچڕ لەناوچە جیاجیا کانی هەرێم و هەندێك جار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ش ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە لەناوچە شاخاویەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ دوشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی تاوە بارانی کەمی پچڕپچڕ لەناوچە جیاجیا کانی هەرێم، کە هەندێك جار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆرێت و هەروەها ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزێکی سوک هەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خێرایی با لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت و له نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکوری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرما نزمبونەوەیەکی کەم بە (1-2) پلە بەراورد لەگەل تۆمارەکانی دوێنێ به‌خۆوه ده‌بینێت.
به‌پێی كه‌شناسی، سبه‌ی سێشه‌ممه ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە لەناوچە شاخاویەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەتایبەتی لەکاتەکانی بە یانی دا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لەگەڵ تۆمارەکانی ئەمرۆ.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، خێرایى با لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) كیلۆمه‌تر له‌ناوچه شاخاویەکانی باکوری هەرێم خێرایی با ئەگەری چالاکبونی هەیە بۆ ماوەیەکی کەم لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 26 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 24 پلەى سیلیزى
دهۆک : 25 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 27 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 25 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 25 پلەى سیلیزى
سۆران : 21 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 28 پلەى سیلیزى