پارەی گەنمی ساڵی 2014ی جوتیاران دابەش دەكرێت
  2022-10-31       294       

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، ئەگەر رێكارەكان تەواو بوون ئەم هەفتەیە پارەی گەنمی ساڵی 2014 دابەش دەكرێت و تەواویش نەبوون دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.

ئاوێنە: شێخ كامیل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە،  هیچ كێشەیەكیان لە دابەشكردنی پارەی گەنمی ساڵی 2014ی جوتیاران نییە، ئەوەی هەیە تەنیا بەشێك لە رێكارە كارگێڕییەكانی بانكە كە تەواو نەبوون و لە ئەمڕۆوە دەست بە تەواوبوونی ئەو رێكارانەش دەكرێت.

رونیشیكردووەتەوە، هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە ئەم هەفتەیە پارەكە دابەشبكەن، بەڵام ئەگەر رێكارەكان تەواو نەكران ئەوە بەدڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو دابەشدەكرێت.

وەزارەتی بازرگانی عیراق زیاتر لە 34 ملیار دیناری پارەی گەنمی ساڵی 2014ی جوتیارانی هەرێمی ناردووە كە 11 ملیار و 174 ملیۆنی بۆ سلێمانی و 11 ملیار و 466 ملیۆنی بۆ هەولێر و 12 ملیار و 185 ملیۆنی بۆ دهۆكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×