وەزیرەکانی عێراق یەک هەفتەیان لەبەردەستە بۆ ئاشکرا کردنی سامانەکانیان
  2022-10-31       564       

سەرۆک وەزیرانی عێراق یەک هەفتە دەداتە وەزیرەکانی عێراق بۆ ئاشکرا کردنی سەروەتوسامانەکانیان.

ئاوێنە: دووشەممە ئەمیندارێتیى گشتیی ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند محەممەد شیاع سوودانى لە یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ماوەى یەک هەفتەى داوەتە وەزیرانى کابینەى حکومەتەکەى بۆ ئەوەى فۆرمى ئاشکراکردنى سامانەکانیان پڕبکەنەوە و رادەستى دەستەى دەستپاکیى عێراقى بکەن. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستۆتە ڕوودەستپێکی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە یەک هەفتەیە کە لە  یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بە سەرۆکایەتیى محەممەد شیاع سوودانى لە ٢٨ تشرینی یەکەمى 2022، ئەنجامدرا و هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەو فەرمانە بۆ وەزیرەکان دەرکراوە بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى ئاشکراکردنى سەروەت و سامانیان و وادەکە دەستی پێکردووە.

جێگەی باسە دەستەى دەستپاکیى عێراق ساڵانە فۆرمى ئاشکراکردنى سامان بۆ بەرپرسانى باڵاى عێراق دەنێرێت بۆئەوەى پڕیبکەنەوە، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ رێگریکردن لە دەوڵەمەندبوونى نائاسایی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×