ئەمڕۆ دووشەممە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی نوسراوی خانەنشینکردنی بەرهەم ساڵح سەرۆکی پێشووی کۆماری عێراقی بڵاوکردەوە.
ئاوێنه: لە نوسراوێکی فەرمیدا کە لە ڕۆژنامەی فەرمی کۆماری عێراقدا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، دکتۆر لەتیف ڕەشید بەفەرمی ئەرکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقی پێڕاسپێردراوە و بەرهەم ساڵحیش خانەنشینکراوە.
ڕۆژی 13ی تشرینی یەکەمی 2022 بەکۆی دەنگی 162 پەرلەمانتار، دکتۆر لەتیف ڕەشید وەک سەرۆکی نوێی کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.