هەپەگە: لە یەك رۆژدا 32 جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی سەنگەرەكانمان بۆردومانكراون
  2022-10-31       338       

هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای توركیا لە ماوەی یەك ڕۆژدا ٢١ جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و ١١ جار بە چەكی كیمیایی بۆردومانی سەنگەرەكانی گەریلای كردوە. دەشڵێت، لە ناوچەی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی سەربازێكی توركیا كوژراوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دوشەممە، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، دوێنێ یەكشەمە، سوپای توركیا، لە ناوچە جیاجیاكانی شەڕ لەناو خاكی هەرێمی كوردستان، ٢١ جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و ١١ جار بە چەكی كیمیایی سەنگەرەكانی گەریلای بۆردومان كردون.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەكە، هەر دوێنێ ١٣ جار بە فڕۆكەی جەنگی، ٥٢ جار بە هێلیكۆپتەری هێرشبەر، دەیان جار بە كاتیوشا و چەكی قورس ناوچەكانی بەرخۆدان بۆردومان كراون.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردوە، كاتژمێر ٠٩:٠٠ ی دوێنێ كاتێك هێزێكی سوپای توركیا دەیانویست سەنگەرەكانی گەریلا لە ناوچەی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بۆردومان بكەن، تیمە گەڕۆكەكانی گەریلا هێرشیان كردۆتە سەریان و لە ئاكامدا سەربازێكی سوپای توركیا كوژراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×