ئه‌ندامانى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مان ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه‌
  2022-11-01       572       

فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان لەنوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی کردوە ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت‌و ده‌شڵێت:"هیچ پاساوێك بۆ درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان نییە".

ئاوێنه‌: له‌و نوسراوه‌دا فراكسیۆنى یه‌كگرتوو ده‌ڵێت:"هیچ پاساوێك بۆ درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان نییەو ئێمه‌ لەگەڵ درێژکردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانى كوردستان نین".

فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لەبەرئەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمان لەشەشی تشرینی دوەمی 2022 کۆتایی دێت، پاڵپشت بەمادەی 51 لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەستلەکارکێشانەوەی هەر پێنج ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاراستە دەکەین بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری پەیڕەوی لەسەری بەپێی مادەی 25/ دوەم/ خاڵی دوو لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×