دەستەی وەبەرهێنان: ھەفتەی داھاتوو بەردی بناغەی یەکەم پڕۆژەی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون دادەنرێت
  2022-11-01       288       


سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ڕایگەیاند ھەفتەی داھاتوو بەردی بناغەی یەکەم پڕۆژەی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون دادەنرێت و ھەوڵەکان چڕکراونەتەوە ئەمساڵ لەھەموو ناوچەکان دەست بەدروستکردنی پڕۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بکرێت.

ئاوێنه‌: دکتۆر محەمەد شوکری ، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ، بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند: “دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەفەرمیی وادەی دەستپێکردنی دیاریکرا بەبڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ڕۆژی یەکشەممە بەردی بناغەی یەکەم پڕۆژە دابنرێت لەئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

د. محەمەد شوکری وتیشی: “وەکو سەرەتا لە زاخۆ دەستپێدەکەین کە ھەموو ئامادەکاریان بۆ کردووە و زەوی تەرخان کراوە و ئەوان پێش ھەموو ناوچەکانی دیکە خۆیان ئامادەکردووە، بۆیە لەزاخۆ دەستپێدەکەن و داوامان لەھەموو ناوچەکانی دیکەش کردووە پەلە بکەن بۆ ئەوەی لەھەموو ناوچەکان دەست بەدروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بکەین”.

د. محەمەد شوکری باسی لەوەشکرد: “لە ھەولێر خەریکە زەوی ئامادەبێت و رێکارەکان تەواوبن، لە سۆران و سلێمانی و ناوچەکانی دیکەش خەریکی دابینکردنی زەویین، بۆیە ھەوڵەکانمان چرکردۆتەوە ئەمساڵ بەردی بناغەی پڕۆژەکان لە ھەموو ناوچەکان دابنرێت”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×