سلێمانی.. دوو پرۆژه‌ی كاره‌با بەبڕی ٢٠٥ ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت
  2022-11-01       346       


بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، به‌بڕی زیاتر له‌ 205 ملیۆن دینار و لەسەر داهاتی 8%ی کارەبا، دوو پرۆژه‌ی كاره‌با لە سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە:" لەچوارچێوەى پرۆژەکانى بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی کارەبا، دوو پرۆژه‌ی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت ".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، پرۆژەکان بریتین لەمانە:

-دانانی دوو محاویله‌ی 400 كه‌ی ڤی شه‌به‌كه‌ی LT له‌گه‌ڕه‌كی زانكۆ فیده‌ری 100 كه‌كۆى بودجه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ (102.773.825) ته‌نها سه‌دو دوو ملیۆن و حه‌وت سه‌دو حه‌فتاوسێ هه‌زارو هه‌شت سه‌دو بیست و پێنج دینار، پرۆژەکەش لەلایەن کۆمپانیای (بۆسكان) جێبەجێ دەکرێت، بڕیاریشە لەماوەی (60) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.

-دانانی محاویله‌ی مساعد بۆ گوندی ئاڵیاوای خواروو له‌تانجه‌رۆ/ وێستگه‌ی تانجه‌رۆ فیده‌ری 88 له‌سلێمانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی، كه‌ كۆی بودجه‌ی پرۆژه‌كه‌ بریتیه‌ له‌(103.901.500) ته‌نها سه‌دو سێ ملیۆن و نۆسه‌دو یه‌ك هه‌زارو پێنج سه‌د دینار، پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیای (مزگێنی) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاریشه‌ له‌ماوه‌ی (60) رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بكرێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×