2019-07-10   873     
کۆمپانیای جەنەرال ئەلیکتریکی ئەمریکی راگەیاند ''لە ماوهی سێ مانگدا، ١٢٥ میگاواتیان بۆ تۆڕی کارەبا عێراق زیادکردووە''.
ئاوێنه: لە راگەیەندراوێکی کۆمپانیای "جەنەرال ئەلیکتریک"دا ھاتووە "بە ھەواڵی چڕی تیمەکانمان بە ھاوبەشی لەگەڵ تیمەکانی وەزارەتی کارەبای عێراق، بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا لە عێراق بەجۆرێک زیادکردووە کە ژماری پێوانەیی تۆمارکردووە".
بەپێی راگەیەندراوەکە ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ چاککردنەوەی وێستگە لەکارکەوتووەکان و وەگەرخستنەوەیان، چونکە لەم وەرزەدا بە ھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تا دێت خواست لەسەر کارەبا زیاتر دەبێت.
لە ٢١ی مانگی تشرینی ساڵی ٢٠١٨دا، وەزارەتی کارەبا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای "جەنەرال ئەلیکتریک"ی ئەمریکی واژووکردبوو.
لە چوارچێوەی یاداشتنامەکەدا، کۆمپانیای "جەنەرال ئەلیکتریک"، دەست دەکات بە زیادکردنی بەرھەمھێنانی کارەبا لە عێراق.