ڤیدیۆ..فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا بۆردومانی سەنتەری شنگال دەكات
  2022-11-01       791       

بەپێی میدیاكانی نزیك لە پەكەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا، شوێنێكی لە سەنتەری قەزای شنگال بۆردومان كردوە.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی رۆژنیوز، سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی توركیا شوێنێكی لە نزیک مەزارگەی "حەسەن مەمان" لە سەنتەری قەزای شنگال بۆردومان كردوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هێزە ئەمنییەکان چونەتە ئەو شوێنەی بۆردومانکراوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، هێرشەکە زیانێکی زۆری مادی لێ کەوتوەتەوە، بەڵام هیچ زیانیکی گیانی بەدواوە نەبوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×