مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو پشتیوانییەی كە لەلایەنە سیاسییەكانی چاوەڕێ كردوە بۆ حكومەتی هەرێم نەیبینیوەو دەشڵێت، زۆرجار لەبەر ململانێی سیاسی ئیشی چاكیش پادداشت ناكرێت.
ئاوێنە: مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە، لەمیانی بەشداریكردنی لە پانێڵێكی دیداری "میری"، سەبارەت بە كێشەكانی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند"یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكان ئەوەیە، پشتیوانی لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌بوه بۆ پڕۆژه‌ی حكومه‌ت. حكومه‌ت وه‌ك ده‌زگایه‌ك بینراوه، هه‌ندێك خه‌ڵك له‌وێن و حزبه‌كان شتێكی دیكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌مو خه‌می ئه‌وه‌یان بێت، چۆن خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن، ده‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك راستگۆبن، به باش بڵێن باش و به خراپ بڵێن خراپ، چاكه پادداشت بكه‌ن و خراپه‌ش سزا بده‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرجار له‌به‌ر ململانێی سیاسی ئیشی چاكیش پادداشت ناكرێت و به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی راستییه‌كان ده‌درێت."
وتیشی"به‌داخه‌وه ئه‌و پشتیوانییه‌ی من چاوه‌ڕێم ده‌كرد، نه‌مبینی، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان هه‌مویان پشتیوان بن بۆ حكومه‌ت، ئەگەر شته‌كان به هه‌ڵه‌دا رۆیشتن، ره‌خنه‌مان لێ‌بگرن و بمانهێننه‌وه سه‌ر رێگه راسته‌كه من سوپاسیان ده‌كه‌م، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر شتی باشیش كرا ده‌ستخۆشی بكرێت و پشتیوانی بكرێت."
هەروەها لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتی"ده‌سه‌ڵاته‌كانمان شۆڕكرده‌وه، هه‌ندێك پارێزگا سه‌ركه‌وتوتر بون له ئیداره‌دانی داهاتی خۆیان، حكومه‌ت ده‌سه‌ڵات ده‌داته لایه‌نێك ده‌بێت به‌رپرسیارێتییه‌كه‌شی قبوڵبكات، ئه‌مه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كێشه‌كان بوە."
جەختیشی كردەوە"حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتو بێت، ده‌بێت ئاگاداری هه‌مو سه‌رچاوه‌كانی داهات بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌مان چاره‌سه‌ر كرد، كێشه‌كانی دیكه‌ش چاره‌سه‌رییان ئاسانه."