شێخ جەعفەر: لە هەولێر هێزێك چواردەوری ماڵی قوباد تاڵەبانی دەگرێت
  2022-11-01       1649       

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند"دۆخەکە گەیشتۆتە لە ناو قەددا یەکتربڕینەوە، لە نێوان یەکێتی و پارتی هیچ تەوافوق و هاوپەیمانێتییەک نەماوە." دەشڵێت: لەهەولێری پایتەخت، هێزێك كە كەس نازانێت كێیە، لە سایەی دەسەڵاتی ئەم حكومەتی هەرێمەدا، دەچێت، دەوری ماڵی جێگری سەرۆكی حكومەت دەگرێت.

ئاوێنە: شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەمشەو سێشەممە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای رەسمی یەكێتی وتی"لە هیچ کابینەیەکی حکومەتی هەرێم لە دو ئیدارەیی و دوای یەکگرتنەوەش دۆخی هەرێمی کوردستان هێندە خراپ نەبوە."

ئاماژەی بەوەشدا "دۆخی هەرێم زۆر خراپە، ململانێی نێوان یەکێتی و پارتی لە لوتکەدایە، دەتوانم بڵێم گەیشتۆتە لێکترازاندن."

جەختیشی كردەوە "من لەم حوکمڕانییەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە زۆر نائومێدم...دۆخەکە گەیشتۆتە لە ناو قەددا یەکتربڕینەوە، لە نێوان یەکێتی و پارتی هیچ تەوافوق و هاوپەیمانێتییەک نەماوە."

هەروەها وتیشی"كە باسی پارتی دەکەین دەبێت باسی ئەشخاس بکەین، ئەوانەی لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دەیانبینم لە من ناڕازیترن."

وتیشێ"دو ئیدارەیی بە ئاشکرا هەیە."

ئەوەشی خستەڕو"لەهەولێری پایتەخت، هێزێك كە كەس نازانێت كێیە، لە سایەی دەسەڵاتی ئەم حكومەتی هەرێمەدا، دەچێت، دەوری ماڵی جێگری سەرۆكی حكومەت دەگرێت."

وتیشی"كاتێك خەڵكێك ناتوانێت لە بازاڕدا دەمانچەیەك هەڵبگرێت، هێزێك ئەگەر لایەنێكی بەهێزی لە پشت نەبێت لە هەولێر، چۆن دەتوانێت بچێت دەوری ماڵی جێگری سەرۆكی حكومەت بگرێت و هەڕەشەی لێبكات."

 

جەعفەر شێخ مستەفا لەبارەی رۆڵی سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكی هەرێم، وتی، سەرۆکى هەرێم مومارەسەى دەسەڵاتەکانى خۆى ناکات، ئەگەر سەرۆکى هەرێم دەستکراوە بوایە لەهیچ شوێنێک باسى ئەم کێشانە نەدەکرا کە ئێستا باسى دەکرێت. 

وتیشی"ئەو بەرنامەیەى لەسەرۆکایەتى هەرێم دانرا بۆ یەکخستنەوەى پێشمەرگە هەر هەمووى شکستى پێهێنرا، دەبێت سەرۆکى هەرێمیش نیگەران بێت لەوەى بەرنامەکانى جێبەجێنەکراوە."

لەبارەى تۆمەتبارکردنى یەکێتى بە قاچاخچێتى لەسنورەکان لەلایەن پارتییەوە، جەعفەر شێخ مستەفا وتى "قاچاخچێتی لە هەموو کوردستان هەیە، بەڵام پشکی شێر لای ئەو لایەنەیە کە یەکێتی پێ تاوانبار دەکات، وەک دەڵێن قەل بە قەلی وت روت رەش بێت."

ئەوەشی وت"دەروازەیەک هەیە بۆ سوریا، هیچ نە دارایی و نە گومرگ ئاگاداری نییە، دەبێت بپرسین نەوتی عەینزالە کێ دەیبات و پارەکەی دەچێتە گیرفانی کێ."

جەعفەر شێخ مستەفا باسى لەوەشکرد، زیاتر لە 10 جار بافڵ تاڵەبانى چوەتە لاى مەسعود بارزانى و پێکەوە کۆبونەتەوە و چەندین بەڵێنى وەرگرتوە بۆ چارەسەرى کێشەکان، بەڵام جێبەجێنەکراون.

جەختیشی كردەوە"پارتى دەیەوێت یەکێتییەکى زەعیفى بێتوانا و بێدەسەڵاتى لەبەردەستدا بێت، ئەوەش یەکێتى گەیاندوەتە ئەو دۆخەى بڵێت ستۆپ."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×