وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان مه‌رجه نوێیه‌كانی جامڕه‌شكردنی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه جامه‌كانیان ره‌شده‌كرێت ساڵانه له‌نێوان 300 هه‌زار دینار بۆ 800 هه‌زار دیناریان لێوه‌رده‌گیرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی رێژه‌ی تاریكی جامی ئۆتۆمبێله‌كان.
ئاوێنه: به‌پێی نوسراوێك كه واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره، تیایدا هاتوه، "به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه، له یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره 6ی ساڵی 2009، ئه‌و ڕێنماییه تازانه ده‌رده‌كه‌ن و تێیدا ئاماژه به هه‌مواری به‌شێكی مادده و بڕگه‌كانی ڕینماییه‌كه‌ی پێشتر كراوه".
له نوسراوه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای دیاریكردنی رسوماتی ساڵانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌گوێره‌ی رێژه‌ی ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێله‌كان كه له 300 هه‌زار دینار بۆ 800 هه‌زار دینار ده‌بێت به‌گوێره‌ی رێژه‌ی تاریكی جامی ئۆتۆمبێله‌كان، هه‌روه‌ها بڕی 30 هه‌زار دیناریش دانراوه بۆ ده‌ركردنی باجی رێگه‌پێدانی ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێل.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، 500 هه‌زار دینار دیاریكراوه بۆ سزادانی ئه‌و شۆفێرانەی به‌بێ مۆڵه‌ت یان به‌پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕۆكی رێنماییه‌كه جامه‌كانیان ره‌شكردوه، سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ.
له رێنماییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی رێژه‌ی تاریكی جامه‌كانی له‌لایه‌ن كۆمپانیای دروستكه‌ره‌وه تا رێژه‌ی 30% بێت، به‌و مه‌رجه‌ی به له‌زگه جام ره‌شنه‌كرابێت، ئه‌وا هیچ رسوماتێكی لێوه‌رناگیرێت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكرێت.