له‌باره‌ى جیابونه‌وه‌ى ده‌میرتاش لەهەدەپە زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كرێت
  2022-11-02       639       


مەدحەد سه‌نجه‌ر هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن کە ئەگەری  هەیە سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشوی ئەو پارتە کە ماوەی زیاتر لە6 ساڵە لەزیندانی ئەدرنەدایە، لەهەدەپە جیاببێتەوە، لێدوانیدا.

بەهۆی ئەوەی نوسین‌و بڵاوکراوەکانی ماوەی ڕابردوی سەڵاحەدین دەمیرتاش تاڕادەیەک لەگەڵ دیدو تێڕوانینە سیاسییەکانی ئێستای پارتی دیموکراتی گەلان جیاوازو هەندێکجار دژ بەیەکبون، بۆیە دەنگۆی ئەو بڵاوکراوەتەوە کە ئەگەری هەیە دەمیرتاش لەهەدەپە جیاببێتەوە.

لەو چوارچێوەیەدا، مەدحەد سه‌نجه‌ر هاوسەرۆکی هەدەپە لەمیانی بەشداریکردنی لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بەو دەنگۆیانە کە لەبارەی دەمیرتاشەوە بڵاودەکرێنەوە ڕایگەیاند، "ڕاستە وەکو هەدەپە لەسەر هەندێک بابەتی فیکریی لەبەشێک لەپرسەکاندا لەگەڵ هاوڕێمان سەڵاحەدین دەمیرتاش جیاوازیی بۆچونمان هەیە، ئەمەش کارێکی سروشتییە، بەڵام وەکو پێشتر وتومە، ئەوەی ئێمە لەدەمیرتاش جیادەکاتەوە تەنها دیواری زیندانە".

سه‌نجه‌ر وتى:"ئێمەو دەمیرتاش هیچ کێشەیەک لەنێوانماندا نییە، بەڵکو ئەوە هەندێک لایەنن بەردەوام هەوڵدەدەن جیاوازییە فیکرییەکانمان بگۆڕن بەکێشە".

لەبەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت:"دەبێت بەڕون‌و ڕاشکاوی بڵێم، ئێمە ڕوبەڕوی چەندین مەزەندەو گریمانە بوینەتەوە بەوەی لێدوانەکانی دەمیرتاش ئاماژەیە بەجیابونەوەی ناوبراو لەهەدەپە، بۆیە ئێمەو دەمیرتاش لەوبارەیەوە بەئاگاییەوە مامەڵە دەکەین".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×