بافڵ تاڵەبانی بۆ پارتی: قسەكردنتان لەسەر هێڵی سورمان وەڵامێكی چاوەڕوان نەكراوی دەبێت
  2022-11-02       564       

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی، لەبارەی هێرش و كاردانەوەكانی پارتی بەرامبەر بە لێدوانەكانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، رایگەیاند، شێخ جەعفەرو سەرجەم فەرماندەكانی یەكێتی لای من هێڵی سورن، قسەكردنتان لەسەر هێڵی سورمان وەڵامێكی چاوەڕوان نەكراوی دەبێت.

ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی، كەمێك لەمەوبەر، لە هەژمارەی خۆی لە راگەیەندراوێكی كورتدا وتویەتی"شێخ جەعفەرو مێژوی خەباتی و سەرجەم فەرماندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەک بەراورد ناکرێن، بەڵکو لای من هێڵی سورن."

سەرۆكی یەكێتی ئەوەشی خستۆتەڕو"قسەکردنتان لەسەر هێڵی سورمان وەڵامێکی چاوەڕواننەکراوی ئەبێت!"

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×