قائیمقامی كۆیە: بەهۆی پڕۆژەی شەقامی مام جەلالەوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچوە
  2022-11-02       667       

قائیمقامی كۆیە، رایگەیاند، لەسەر سکاڵای کۆمپانیای جێبەجێکاری شەقامی 40 مەتریی کۆیە ناسراو بە شەقامی مام جەلال، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ  شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەرچوە.

ئاوێنە: تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە روداوی راگەیاند: "کۆمپانیای ساکار کە کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی دو سایدی 40 مەترییە، سکاڵایان لەسەر شاسوار عەبدولواحید کردوەو بەهۆیەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە."

 بە وتەی قایمقامی کۆیە، ئەو کۆمپانیا لە رێگەی تەندەرینەوە پڕۆژەکەی بۆ دەرچوە، "بەڵام شاسوار عەبدولواحید بەبێ گەڕانەوە بۆ کۆمپانیاکە ستافی بردوەتە سەر پڕۆژەکەو کاری کردوە، بۆیە کۆمپانیاکەش سکاڵایان لەسەر تۆمارکردوە."

دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە سەر بە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر، دوێنێ سێشەممە، لە یاداشتێكی دەستگیركردندا، داوای لە گشت ئەندامانی بەرزەفتی دادوەری و هێزەکانی پۆلیس كردوە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەپێی ماددەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیربکەن و ماڵەكەشی بپشكنن.

لە بڕیارەکەدا هاتوە، "ئێوە رێگەتان پێدراوەو لەسەرتانە ئەم تۆمەتبارەی لە خوارەوە زانیاری لەبارەوە دراوە (شاسوار عەبدولواحید) بیگرن و بیدەن بە دادگاکەمان، چونکە لە بنکەی پۆلیسی باواجی سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×