پشتیوان سادق: لەسەر جوڵاندنی هێز بۆ سەر ماڵی قوباد تاڵەبانی ئەژی ئەمین ئاگاداركراوەتەوە
  2022-11-02       1846       

پشتیوان سادق، سەرۆکى تیمى وەزارى پارتى رایگەیاند، جوڵاندنی هێز و هەڕەشە بۆ سەر ماڵى قوباد تاڵەبانى لە هەولێر قبوڵكراو نییە لەو بارەیەوە ئەژى ئەمین لەلایەن پارتی و حكومەتیشەوە ئاگادارکراوەتەوە.

ئاوێنە: پشتیوان سادق، بە روداوی راگەیاند، لە سلێمانى بابەتێکى ئەمنى رویداوە لەدژى ماڵى ئەژى ئەمین، ئەویش تەلەفۆنى کردوە کە دەیەوێت تۆڵە بکاتەوە، بەڵام لەلایەن پارتى و حکومەتەوە ئاگادارکراوەتەوە کە بەهیچ شێوەیەك جوڵاندنی هێزو هەڕەشە بۆ سەر ماڵی قوباد تاڵەبانی قبوڵكراو نییە. 

وتیشى "بڕوامان بە یەکڕیزى و تەبایی و رۆڵى قوباد تاڵەبانى هەیە لەو رووەوە، ئەژى ئەمین ئاگادارکراوەتەوە کە ناکرێت لە هەولێر هەڕەشە لەهیچ کەسێکى تر بکرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×