كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی راگه‌یه‌ندرا
  2022-11-03       362       

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان کەشوهەوا بە جێگیری دەمێنێتەوە.

ئاوێنە: کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد لەگەل تۆمارەکانی دوێنێ.

لەبارەی سبەینێ هەینیش رایگەیاندووە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد لەگەل تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 26 پلەی‌ سیلیزی‌

سلێمانی : 23 پلەی‌ سیلیزی‌

دهۆک : 25 پلەی‌ سیلیزی‌

کەرکوک : 28 پلەی‌ سیلیزی‌

هەڵەبجە : 24 پلەی‌ سیلیزی‌

زاخۆ : 26پلەی‌ سیلیزی‌

سۆران : 22 پلەی‌ سیلیزی‌

گەرمیان : 28 پلەی‌ سیلیزی‌

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×