ڕادەست کردنەوەی ئەندامانی داعش بە وڵاتانی ڕۆژئاوا خێراتر بۆتەوە
  2022-11-03       283       

پاش ئەوەی سەدان ئه‌ندامی داعش ڕادەستی وڵاتانی ڕۆژاوایی کرانەوە، هۆڵەندا ڕایگەیاند بەم زووانە 40 هاووڵاتیی خۆی لەناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا دەگەڕێنێتەوە.

ئاوێنه‌:  دوای ماوەیەکی زۆر کە وڵاتانی ڕۆژاوا  وەرگرتنەوەی هەزاران چەکداری داعش و ئەندامانی بنەماڵەکانیان ڕەت دەکردەوە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستیان کردووە بە وەرگرتنەوەی سەدان ئەندامی ئەو گرووپە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس، هۆڵەندا بەنیازە 40 هاووڵاتیی خۆی لە ئیدارەی خۆسەری کورد لە باکووری سووریا وەربگرێتەوە. حکوومەتی هۆڵەندا ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسانە هەر کە گەیشتنە ئەو وڵاتە دەستگیر دەکرێن و پرۆسەی دادگایی کردنیان دەست پێدەکات.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی حکوومەتی هۆڵەندا، 12 کەس لەو کەسانە ژنی هۆڵەندین و کە گەیشتنە ئەو وڵاتە دەستگیر دەکرێن.

300 هاوڵاتی هۆڵەندی چوونەتە سووریا بۆ ئەوەی پەیوەندی بە گرووپە توندڕەوەکانەوە بکەن، لەنێویاندا داعش. بەپێی ئامارەکانی حکوومەتی هۆڵەندا، لە ئێستادا ١٢٠ هاوڵاتی ئەم وڵاتە لە کەمپەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا یان لە وڵاتانی عێراق و تورکیادان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×